سەرۆک مەعسوم سەرەخۆشیی لە موسڵمانان دەکات بۆ چلەی شەهید بونی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێ بێت)

2017/11/08
22 بینراو


رۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/١١/٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم پەیامێکی ماتەمینیی ئاڕاستە کرد بۆ موسڵمانان و مرۆڤایەتیی بە گشتیی بۆ چلەی شەهید بونی ئیمام حسێن (خوالێی رازیی بێت)، ئەمەش دەقەکەیەتی:

"بەناوی پەروەردگاری بەخشندەو میهرەبانەوە 
ئەی گەلی جوامێرمان،
سڵاوی خواتان لێ بێت 
موسڵمانان لە سەر روی زەمین مەراسیمی چلەی شەهید بونی ئیمام حسێنی کوڕی عەلی دەکەنەوە (سڵاوی خوایان لێ بێت) لەگەڵ ئالی بەیت و هاوەڵەکانی کە گیانی خۆیان بەخت کرد بۆ داکۆکی کردن لە پێودانگەکانی هەق و دادپەروەریی و سەربڵندیی بەروی زۆرداریی و ناهەقیی و ستەمکاریی.
بە یادکردنەوەی ئەم سروتە خواپەرستیە کە هەمو ساڵێک بە مەراسیمی عاشورا تاج لەسەر دەنێت، کە عێراقیەکان واتا بەهادارەکانی قوربانیدان و شەهید بون و خۆڕاگریی لێ وەردەگرن لە پێناوی سەرخستنی هەق و سڕینەوە و پوچەڵکردنەوەی ناهەقیی، مانایەک کە بەدرێژایی سەردەمەکان هێمایەکی پڕ بەها بوە ملیۆنان کەس لەوانەی کە گەورەیی ئەم یادە یەکیان دەخات ئیلهامی لێ وەردەگرن سەرباری فرە پێکهاتەییان و هەمەرەنگیی ئاین و نەتەوەییان هەمویان پێودانگەکانی چاکە و خۆشویستن و نیشتمانپەروەریی و دڵسۆزیی کۆیان دەکاتەوە.
گەلەکەمان ئەمساڵ کە سروتەکانی چلەی شەهید بون بەرز رادەگرێت نزیک بوەتەوە لە بەدیهێنانی سەرکەوتنی یەکجارەکیی و یەکلایی کەرەوە بەسەر چەتەکانی داعشی تێرۆریست پشت بە پەروەردگاری مەزن و لەسایەی بەهێزیی ئیرادەی عێراقییەکان و یرکڕیزیی نیشتمانییان و نەبەزیی و قوربانیدانی هێزە چەکدارەکانمانەوە بە هەمو پێکهاتە سەربازییەکانمانەوە کە سەرکەوتنیان دوای سەرکەوتن بەدەست هێنا، بەوەش نەک هەر داکۆکییان لە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان کرد بەڵکو داکۆکییان لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و جیهان کرد و پێزانین و پشتیوانیی تەواوی کۆمەڵی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە.
گەلەکەمان کە لە جەنگە پیرۆزەکەیدا دژی تاقمی داعشی تاوانبار قوربانیی زۆر و زەوەندی پێشکەشکردوە و لەم رۆژانەدا بە رزگارکردنی شاری قائیم و تەواوی ناوچەکانی باشوری روباری فورات تا سنوری نێودەوڵەتیی تاجی لەسەر نا، ئەمڕۆ لەهەرکات زیاتر یەکڕیزە بۆ پارێزگاریی لە نیشتمان و ئازادییەکانی لە ریزی پێشەوەیان دەستەبەرکردنی مافی هەمو پێکهاتە و تایەفەکانی لە پەیڕەوکردنی سروتەکانیان بە ئارامیی و لێبوردەیی و سەربەرزییەوە، بەوەش مەرامی تەکفیریی و توندڕەوییان بەرپەرچدایەوە کە لە هەمان ئەو زاڵمەوە بۆیان ماوەتەوە کە ئیمام حسێن (خوای لێ رازیی بێت) بەگژیدا چوەوە و رەفتاری کوشتنی هاوڵاتیانی بێ دیفاع و زەوتکردن و دەستبەسەراگرتنی ژنان و هەتک کردنی شکۆییان و وێرانکردنی مزگەوت و کڵێسا و پەرستگا و چاندنی تۆوی دوبەرەکیی تایەفیی و ئاینیی دروستکراو. تاوانی کوشتنی میوانانی ئارامگای رابەرە ئاینییە مەزنەکان زنجیرەیەکی دڕندانەی تری تاوانەکانی پاشماوەکانی چەتە تێرۆریستە داعشییە بەزیوەکانە.
نەمریی بۆ شەهیدانی گەلەکەمان بە هەمو پێکهاتەکانییەوە، سەرکەوتو بێت ئەو پێودانگە بەهادارانەی کە ئیمام حسێن (خوا لێی رازی بێت)و ئەهلی بەیت و هاوەڵەکانی، پەروەردگار هەموان بپارێزێت، عێراق سەر بەرز بکات بە یەکێتیی گەلەکەی و قارەمانیەتیی هێزە چەکدارەکانییەوە.

تێک بشکێت مەرامی شەڕ و تێرۆر و ستەمکاریی.. 
بە خوداتان ئەسپێرم.. 

فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆمار"
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان