سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکا

2017/11/12
13 بینراو


نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٧/١١/١٢ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە بەڕێز دوگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایەت یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و رێوشوێنەکانی بەهێزکردنیان تاوتوێکرا، گفتوگۆ کرا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکان و قەیرانی نێوان بەغداد و هەولێر.
بەڕێز سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ سەرکەوتنی هێزە ئەمنییەکان بەسەر تێرۆردا کە لە سایەی یەکڕیزیی عێراقییەکان و سوربونیان بۆ ژیانێکە لە ژێر سێبەری ئازادیی و دیموکراسیی و پێکەوەژیانی بە ئاشتیی، داوای لە هەمو لایەنە سیاسییەکان کرد پشتیوانیی ئەو سەرکەوتنانە بکەن لەرێی کۆتایهێنان بە کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوانیان بە تایبەتیی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنی دیالۆگی بنیاتنەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا و پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان. 
باڵیۆز سیلیمانیش ستایشی سەرکەوتنەکانی عێراقی کرد بەسەر تێرۆردا، پشتیوانیی وڵاتەکەیشی نوێکردەوە لە هەمو بوارەکاندا، رونیشیکردەوە ئەمریکا هانی هەمو لایەنە سیاسییەکان دەدات بۆ دەستپێکردن بە دیالۆگ لە پێناو کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکانی ئێستا پشتگیریی ئۆقرەیی ئەمنیی و سیاسییش دەکات لە عێراقدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان