سەرۆک مەعسوم نامەی لێ رابینیی لە باڵیۆزی نوێی تایلاند لە عێراق وەردەگرێت

2017/11/14
11 بینراو

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١١/١٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد نامەی لێ رابینیی لە بەڕێز بۆرنبوج جانیت تاون باڵیۆزی نوێی تایلاند لە عێراق وەرگرت. 
لەومەراسیمەدا بەڕێزیان ئاماژەیکرد بۆ رێچکەی پەیوەندیی دوقۆڵیی عێراق و تایلاند، پێویستیی قوڵکردنەوە و گەشەپێدانیانی دوپاتکردەوە لە بوارەکانی پیشەسازیی، کشتوکاڵیی و بازرگانیی بەو جۆرەی لە خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلی هەردو وڵاتی دۆست بێت.
باڵیۆزی نوێی تایلاندیش پەرۆشیی وڵاتەکەیی دوپاتکردەوە بۆ خستنەگەڕی هەمو هەوڵێک بۆ پتەوکردنی پایەکانی هاریکاریی و پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقدا لە هەمو بوارەکاندا، پشتیوانیی وڵاتەکەیشی نوێکردەوە بۆ عێراق لە جەنگەکەیدا دژی تێرۆر، پیرۆزبایی تایلاندیشی گەیاند بە گەل و حکومەتی عێراق بە بۆنەی سەرکەوتنە گەورەکان کە عێراقییەکان بەدەستیان هێناوە بەسەر تێرۆردا و نزیکبونەوەتەوە لە رزگاربونیان لە بەڵای تێرۆر.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان