سەرۆک کۆمار نامەی لێ رابینیی لە باڵیۆزی نوێی تونس لە عێراق وەردەگرێت

2017/11/14
12 بینراو


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١١/١٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد نامەی لێ رابینیی لە بەڕێز ئیبراهیم ئەلرزقی باڵیۆزی نوێی تونس لە عێراق وەرگرت. 
لەو مەراسیمەدا بەڕێزیان ئاماژەیکرد بۆ گرنگیی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵاتی برا لە بوارە جیاجیاکانی ئابوریی و روناکبیریی و ئاڵوگۆڕکرنی پسپۆڕیی و شارەزاییەکان.
سەرۆک مەعسوم بایەخی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوروبەرە عەرەبییەکەی دوپاتکردەوە بەو شێوەیەی بەرژەوەندیی هاوبەش و ئۆقرەیی لە ناوچەکەدا دەستەبەر بکات.
بەڕێزیان ستایشی سیاسەتی واقیعانەی تونس و رەوتی گەشەپێدانی ئەزمونە دیموکراسییەکەیی کرد سڵاوی خۆیشی بە باڵیۆز ئەلرزقیدا نارد بۆ ئەلباجیی قاید ئەلسبسیی سەرۆکی تونس و داوای ئۆقرەیی و گەشەندنی زیاتریشی کرد بۆ گەلی تونس.
باڵیۆز ئیبراهیم ئەلرزقیی سڵاو رێز و پیرۆزبایی سەرۆکی تونسی بە بۆنەی سەرکەوتنەکانی عێراق بەسەر تێرۆردا گەیاند بە سەرۆک مەعسوم. باڵیۆزی نوێی تونس ئاماژەیشیکرد بۆ نیازی وڵاتەکەی لە گەشەپێدانی ئاسۆی هاریکاریی بنیاتنەر لەگەڵ عێراقدا لە هەمو بوارە سیاسیی و ئابوریی و گەشتیارییەکان و هاندانی وەبەرهێنەران و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان لە نێوان هەردو وڵاتی برادا. 


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان