سەرۆک کۆمار نامەی لێ رابینیی لە باڵیۆزی نوێی گورجستان لە عێراق وەردەگرێت

2017/11/14
11 بینراو


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١١/١٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد نامەی لێ رابینیی لە بەڕێز گرگۆریی تابا نادزە باڵیۆزی نوێی گورجستان لە عێراق وەرگرت. 
لەو مەراسیمەدا بەڕێزیان وێڕای بەخێرهاتن و پیرۆزبایی لە باڵیۆزی گورجستان بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق و داواکردن بۆ سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا، ئاماژەیکرد بۆ پشتیوانیی سەرۆکایەتیی کۆمار لە باڵیۆز تابا نادزە و تەواوی ناوەندە دیپلۆماتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن بە پەرۆشیشە بۆ سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیاندا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش و گەشەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان دەکات، سەرۆک مەعسوم خواستی عێراقی دوپاتکردەوە بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ گورجاستاندا وەک وڵاتێکی دۆست بە ئامانجی چالاک کردنی پەیوەندییە دوقۆڵییە بە سودەکانی هەردولا.
لای خۆشییەوە باڵیۆزی نوێی گورجستان پرسە و هاوخەمی سەرۆکی گورجستانی گەیاند بەسەرۆک مەعسوم بۆ قوربانیانی ئەو بومەلەرزەیەی کە ئەم هەفتەیە دای لە چەند ناوچەیەکی عێراق، ئاماژەیکرد بۆ ئامادەیی وڵاتەکەی لە پێشکەشکردنی هەر کۆمەکێکی پێویست بۆ لێقەوماوان.
باڵیۆز تابا نادزە دوپاتیشیکردەوە کە گورجستان ئامادەیە بۆ هەنگاونانی زیاتر لە پشتگیریی کردنی عێراق لە جەنگەکەیدا دژی داعش و کارکردن بۆ گەشەپێدانی ئاسۆی هاریکاریی لە نێوان هەردو وڵاتدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان