سەرۆک کۆمار نامەی لێ رابینیی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق وەردەگرێت

2017/11/14
10 بینراو

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١١/١٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد نامەی لێ رابینیی لە بەڕێز ليۆنايدس بی كۆنتۆفۆنيسيۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق وەرگرت. 
لەو مەراسیمەدا بەڕێز سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ قوڵیی پەیوەندیی دۆستانەی مێژویی لەگەڵ یۆنان و کارلێکەریی شارستانیی هاوبەشی هەردو وڵات، نیازی عێراقیشی خستە رو بۆ پشتیوانیکردن لەو پەیوەندییە مێژوییە لە میانەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات لە چەندین بواری وەک ئابوریی و کشتوکاڵیی و رۆشنبیریی، هاریکاریی هاوبەشی هەردو وڵاتیشی بەرز نرخاند لە کۆڕو کۆمەڵە نێو دەوڵەتیەکاندا. 
باڵیۆزی یۆنانیش پەرۆشی وڵاتەکەی نوێکردەوە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی دوقۆڵیی لەگەڵ عێراقدا لە هەمو بوارەکاندا بەو جۆرەی خزمەتی بەرژەوەندیی هەردوگەلی دۆست دەکات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان