سەرۆک کۆمار نامەی لێ رابینیی لە باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق وەردەگرێت

2017/11/14
14 بینراو


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١١/١٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد نامەی لێ رابینیی لە بەڕێز برۆنو ئەنتۆنیۆ باسكينۆ باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق وەرگرت. 
لەو مەراسیمەدا بەڕێز سەرۆک کۆمار بەخێرهاتنی باڵیۆزی نوێی کرد و رونیکردەوە عێراق خوازیارە دەروازەی فراوانتر بکاتەوە بۆ هاریکاریی لە نێوان هەردو وڵات بەو شێوەیەی خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردو گەل بکات، ئاماژەیکرد بۆ پەرۆشی عێراق لەوەی باشترین پەیوەندیی هەبێت لەگەڵ ئیتالیادا لە بوارەکانی سیاسیی و بازرگانیی سەرباری هاریکاریی لە بواری قەڵاچۆکردنی تێرۆر و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان، ئەو رۆڵی پشتیوانکارییەی ئیتالیاشی بەرز نرخاند کە لە عێراقی دەکات لە جەنگەکەی دژی تێرۆردا لە چوار چێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا هەروا پێشکەشکردنی کۆمەکە مرۆییەکان بە عێراق. 
لای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی ئیتالیا ستایشی سەرکەوتنەکانی عێراقی کرد بەسەر تێرۆردا، هاوکات گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هاریکاریی دوقۆڵیی هەردو وڵاتی دۆستی کرد.
باڵیۆز برۆنۆ رونیشکردەوە کەوڵاتەکەی بڕیاریداوە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمەکی پێویست رەوانەی عێراق بکات بۆ لێقەوماوانی ئەو بومەلەرزەیەی کە لە چەند ناوچەیەکی وڵاتی دا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان