سەرۆک کۆمار نامەی لێ رابینیی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتو (بریتانیا) لە عێراق وەردەگرێت

2017/11/14
16 بینراو


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١١/١٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد نامەی لێ رابینیی لە بەڕێز جۆنەسان پۆڵ ویلیکس باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتو (بریتانیا) لە عێراق وەرگرت. 
لەو مەراسیمەدا بەڕێز سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ قوڵیی پەیوەندیی دوقۆڵیی بەرەوپێشەوەچوی نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتو و پێویستیی بەهێزکردنیانی لەهەمو بوارەکاندا خستەرو بەو شێوەیەی بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردو وڵاتی دۆست زامن دەکات. 
بەڕێزیان ستایشی هەڵوێستی بریتانیای کرد لە پشتیوانییەکانی بۆ گەلی عێراق و بەشداریی کارای لە رزگاربون لە دەست دیکتاتۆریی و پشتیوانیکردنی لە پرۆسەی سیاسیی و دیموکراسیی، سەرباری رۆڵی کاریگەری لەجە نگی دژی تێرۆر.
لای خۆشیەوە باڵیۆزی نوێی بریتانیا ئاماژەیکرد کە تەواوی هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوقۆڵیی هەردو وڵات لەرێی ئاگادار بون و شارەزاییەکانی لە واقیعی عێراق، رونیشیکردەوە هەلومەرجەکان لە عێراقدا گونجاو و هاندەرن بۆ کارکردن لە پێناوی گەشەپێدانی رێچکەی هاریکاریی هاوبەش لە نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتودا لە هەمو ئاست و بوارەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان