سەرۆک کۆمار داوای دیالۆگی دەستبەجێی نێوان هەولێر و بەغداد دەکات

2017/11/16
61 بینراو


رۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/١١/١٥، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم پێشوازیکرد لە راگەیاندنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پابەندە بە لێکدانەوەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی بۆ مادەی یەکەمی دەستور کە جیابونەوەی هەر پارچەیەک لە عێراق قەدەغە دەکات و زامنکردنی یەکێتیی و سەروەرییەکەی دوپاتدەکاتەوە، داواشیکرد دەستبکرێت بە دیالۆگی سەرتاسەریی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردولا لەسەر بنەماکانی دەستور.
بەڕێزیان لە بەیاننامەیەکدا پێویستیی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر گەشتە هەواییە نێودەوڵەتییەکانی سەر هەردو فڕۆکە خانەی هەولێر و سلێمانی و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان رۆڵەکانی گەلی عێراقی دوپاتکردۆتەوە، داوای لە هەمو هێزە سیاسییەکانی لە کەرکوکیش کردوە بە زوترین کات کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە ببوژێننەوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگایەکی نوێ و کۆتایی هێنان بە هەر جۆرە گرژییەک.
سەرۆک مەعسوم ستایشی پابەند بونی حکومەتی عێراقیشی کرد بۆ پابەندبونی بە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و سوککردنی کۆتوبەندی سەر بانکە تایبەتەکان لە هەرێم و ئامادەیی بۆ دیالۆگ لەسەر بنەمای دەستور، پێویستیی توخن نەکەوتنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان و دەستوەرنەدان لە ژیانی رۆژانە و ئایندەیانی دوپاتکردۆتەوە.
سەرۆک کۆمار پێویستیی یەکخستنی هەوڵی هەمو هاوڵاتیانی دوپاتکردۆتەوە بۆ بە زیندویی و مەزنیی هێشتنەوەی سەرکەوتنی هێزە چەکدارە نەبەزەکانی عێراق بە هەمو ریزەکانیانەوە بەسەر تێرۆردا، پیرۆزبایی خۆیشی نوێ کردۆتەوە بە بۆنەی رزگارکردنی شاری قائیم و دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی رزگارکردنی شاری راوە و هەمو ناوچەکانی تر بێ جیاوازیی.
سەرۆک مەعسوم ستایشی دەوڵەتانی دۆستی کردوە سەبارەت کە بانگەواز و داوایان بۆ بەردەوامبونی دیالۆگ لە نێوان عێراقییەکان بۆ چارەسەرکردنی هەرکێشەیەکی ناوخۆیی لەرێی سازان و رێککەوتنی تەوافوقییەوە کە پارێزگاریی بەرژەوەندیی هەمو پێکهاتەکانی عێراق بکات و سیستمی دیموکراسیی فیدراڵیی دادپەروەرانە و پێشکەوتو بەهێز بکات، گەشەکردنی سیاسیی و ئابوریی دابمەزرێنێت. تەئکید کردنەوەی ئەنجومەنی ئاسایشیی نێو دەوڵەتییشی بەرز نرخاندوە کە هەوڵەکانی بۆ زامنکردنی یەکێتیی و سەروەریی و ئاسایشی لەریزی پێشەوە دادەنێت، هاوکات بەڕێزیان داوای لە کۆمەڵی نێو دەوڵەتیی کردوە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی پشتیوانیی بۆ گەلی عێراق لە هەمو بوارەکاندا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان