‎سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەماندا هەردوقانونی هەڵبژاردانەکان و بودجە تاوتوێ دەکات

2017/11/30
28 بینراو


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٧/١١/٣٠، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز دکتۆر سەلیم جبوریی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکانی لەعێراق و ناوچەکەدا لەگەڵدا تاوتوێکرد.
‎لە دیدارەکەدا گرنگیی دەستوبردکردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکید کرایەوە بۆ دەرکردنی قانونی هەڵبژاردنی خولی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەی بودجەی ساڵی 2018 تا زەمینە خۆش بێت بۆ پەسەندکردنی. 
‎گرنگیی پەرەپێدان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بۆ یەکلایکردنەوەی ناکۆکییەکانی ئێستا و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و هەنگاونان بۆ پێشەوە لە پێناوی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانیی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات، تەوەرەیەکی تری دیدارەکە بو.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان