سەرۆک کۆمار لەگەڵ فراکسینە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا پرۆژەی بودجەی فیدراڵیی تاوتوێ دەکات

2017/12/02
14 بینراو

ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/١٢/٢، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لەبەغداد پێشوازیکرد لە ژمارەیەک سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەرەکانیان لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانیی.
دیدارەکە پرۆژەی بودجەی فیدراڵیی بۆ ساڵی داهاتو ٢٠١٨ ی تیادا تاوتوێکرا کە ئێستا لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەراندایە، ئەو کێشە و گرفتانەش باسکرا کە دروست دەبێت لە حاڵەتی کەمکردنەوەی بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەکە.
بەڕێز سەرۆک کۆمار لە دیدارەکەدا گرنگیی بەردەوامبونی هەوڵ و تەقەلاکانی دوپاتکردەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بەئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو.




Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان