سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان

2017/12/02
17 بینراو

ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/١٢/٢، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لەدیدراەکەدا پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتیی و ناوچەکە باسکرا.
لەدیدارەکەدا هەوڵە بەگەڕ خراوەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێوشوێنەکانی پتەوکردنی متمانە و بەهێزکردنی رایەڵەی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراقییەکان لە هەمو بوارەکاندا تاوتوێکرا، ئاماژەشکرا بۆ پێویستیی رێگرتن لەوە زیاتر کەڵەکە بون و ئاڵۆز بونی کێشەکانی ئێستا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان