سەرۆک کۆمار پشتگیرییکردنی گەڕانەوەی ئاوارەبوەکان و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەنبار تاوتوێ دەکات

2017/12/03
18 بینراو


ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٧/١٢/٣ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز محەمەد ئەلحەلبوسیی پارێزگاری ئەنبار، رێوشوێنەکانی پشتگیریکردنی پلانەکانی گەڕاندنەوەی ئاوارەبوەکان و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکەی لەگەڵ دا تاوتوێکرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێزیان دوپاتیکردەوە کە بەبایەخ و گرنگییەوە هەوڵ دەدات بۆ یەکخستنی هەوڵە ناوخۆییە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستپێکردنی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە و تەواوکردنی پرۆسەی گەڕاندنەوەی رۆڵە ئاوارە بوەکانی پارێزگاکە بۆ ناوچە و زێدەکانیان بەو جۆرەی ژیانێکی سەربەزیان بۆ دەستەبەر و زامن بکرێت، ستایشی رۆڵی قارەمانانەی کردن لە تێکشکاندنی چەتەکانی داعشدا، رێنمایشیدا بە یەکخستنی هەوڵی هەمو دامەزراوە حکومییە پەیوەندیدارەکان بۆ خەرجکردنی پارە تەرخانکراوەکانی پەیوەست بەو مەسەلەیە و هێنان و دەستخستنی کۆمەکی نێودەوڵەتیی، سەرباری دانانی پلانی گونجاو بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوریی و کشتوکاڵ و خزمەتگوزاریی و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنەر پەیداکردنی.
پارێزگاری ئەنباریش پێداویستییەکانی پارێزگاکەو ئەو کێشانەی خستە رو کە دانیشتوانەکەی بەدەستییەوە دەناڵێنن، پێویستیی ئامادەیی و خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵی دوپاتکردەوە بۆ خزمەتکردنی رۆڵەکانی پارێزگای ئەنبار، بایاخدانی سەرۆک کۆماریشی بەرز نرخاند بۆ کۆکردنەوەی هەمو تواناکان لەپێناوی بە ئاکام گەیاندنی ئەم ئەرکە پڕ بەهاو بەنرخە نیشتمانییە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان