سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی ئێران

2017/12/03
16 بینراو


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٧/١٢/٣ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز ئیرەج مەسجدیی باڵێۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رێوشوێنەکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی هەردو وڵاتی لەگەڵدا باسکرد.
بەڕێزیان لە دیدارەکەدا گرنگیی پتەوکردنی ئەو پەیوەندیی هاریکاریی و دۆستانەیەی دوپاتکردەوە کە عێراق و ئێران پێکەوە دەبەستێتەوە کە رەوەندێکی مێژویی و ستراتیژییان هەیە.
باڵیۆز مەسجدییش هەڵوێستیی پشتیوانکەریی وڵاتەکەی بۆ عێراق و پەرۆشیی بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەشی نێوان هەردو وڵاتی دوپاتکردەوە، ئامادەیی ئێرانیشی نوێکردەوە بۆ پشتگیرییکردنی گەلی عێراق بەهەمو پێکهاتەکانییەوە بێ جیاوازیی لە پێناوی بەرژەوەندیی باڵای هەمو گەلانی ناوچەکە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان