‎سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی تورکیا

2017/12/04
14 بینراو


‎ئەمڕۆ ٢٠١٧/١٢/٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کؤشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز فاتیح یەڵدز.
‎لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و گرنگی گەشەپێدانیان لە هەمو روەیەکەوە خرایەرو.
‎سەرۆک مەعسوم دوپاتیکردەوە کە عێراق بایەخ دەدات بە پتەوکردنی دۆستایەتیی مێژویی نێوان هەردو گەلی عێراق و تورکیا، رونیشکردەوە عێراقییەکان لە توانایاندایە سەختییەکانی ناوخۆیان تێپەڕێنن وەک کێشەکانی ئێستای نێوان بەغداد و هەولێر لەرێی دیالۆگ و لێک تێگەیشتنەوە، لەو بارەیەشەوە پێویستیی پابەند بونی بە دەستورەوە دوپاتکردەوە.
‎لای خۆیەوە باڵیۆز یەڵدز هەڵوێستی پشتیوانیی وڵاتەکەیی بۆپاراستنی سەروەریی و یەکێتیی تەواوی خاکی عێراق و پەرۆشیی کۆماری تورکیای دوپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەو هاوکاریی لەگەڵ گەلی عێراقدا بە هەموپێکهاتەکانییەوە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان