سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکا

2017/12/04
19 بینراو

ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠١٧/١٢/٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز دوگلاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە، بەتایبەتیی قەیرانی نێوان هەولێر و بەغداد، سەرباری باسکردنی پەیوەندیی دوقۆڵیی عێراق و ویلایەت یەکگرتوەکان و رێوشوێنەکانی توندوتۆڵکردنیان لە هەمو بوارەکاندا.
سەرۆک مەعسوم هەوڵی بەردەوامی خۆی دوپاتکردەوە بۆ دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان دەوڵەتانی ناوچەکە و نێوان عێراقییکانیش بە مەبەستی گەڵاڵە کردنی چارەسەری واقیعیی و ستراتیژیی کە ببێتە فاکتەری رەواندنەوەی گرژییەکان و پشتیوانیکردنی ئۆقرەیی و لەناوبردنی تێرۆر و دەستوبردکردن لە پرۆژەکانی گەڕاندنەوەی ئاوارەبوەکان و سەرلەنوێ ئاوەدانکەدنەوە و بەدەستهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتیی، گرنگیی چڕ کردنەوەی هەوڵەکان و بەردەوامبونیانی دوپاتکردەوە بۆ یەکڕیزی نیشتمانی پێکەوە ژیانی مەدەنییانە لە نێوان هەمواندا بە جیاوازیی پێکهاتەکانیانەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆز سیلیمان دوپاتیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتوەکان بەپەرۆشە بۆ پشتگرتنی عێراق و یارمەتیدانی لە بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکان کە رێدەگرن لەبەرەم گەشەکردنی پرۆسەی سیاسیی. ئاماژەیشیکرد کە وڵاتەکەی رێزی ماف و ویست و خواستەکانی هەمو پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەگرێت لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوی ئۆقرە و گەشەسەندودا، هاوکات ستایشی هەوڵی بەردەوامی سەرۆک کۆماری کرد لە پێناوی دەستپێکردنی دیالۆگی بنیاتنەری ناوخۆیدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان