‎سەرۆک مەعسوم سەردانی مالکیی دەکات

2017/12/04
18 بینراو


‎ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠١٧/١٢/٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم سەردانی بەڕێز نوری مالکیی جێگری سەرۆک کۆماری کرد و دوایین پێشهاتە ئەمنیی و سیاسییەکانی لەهەردو ئاستی عێراقیی و ئیقلیمیی لەگەڵدا باسکرد.
دیدارەکە گرنگیی هەرچی زوتری دیالۆگی بنیاتنەری نێوان هەولێر و بەغدادی تیادا دوپاتکرایەوە بۆ چارەسەرکردنی هەمو کێشە هەڵپەسێراوەکان لەسەر بناغەی پابەندبون بەدەستورەوە، دیدارەکە ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆک مەعسوم بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوکی تیادا باسکرا سەرباری دۆسیەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتو و ئەو کۆسپانەی روبەروی دەبێتەوە، ئەوەش دوپاتکراییەوە کە گرنگە هەڵبژاردنەکان لە وادەی دەستوریی خۆیدا بەڕێوە بچێت و مافی بەشدارییکردنی هەمو عێراقییەکانی تیادا زامن بکرێت.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان