سەرک مەعسوم چاوی دەکەوێت بە ئەلنوجەیفیی

2017/12/05
12 بینراو

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٧/١٢/٥، بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد سەردانی بەڕێز ئوسامە ئەلنوجەیفیی جێگری سەرۆک کۆماری کرد و پێکەوە گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکانیان تاوتوێکرد.
لە دیدارەکەدا ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆک مەعسوم بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک و دۆسیەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتو و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هاوکات گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان بەتایبەتیی لە نێوان هەولێر و بەغداد دوپاتکرایەوە لەرێی دیالۆگی بنیاتنەر و سەرتاسەریی کە مافە دەستورییەکانی هەمو رۆڵەکانی گەلی عێراق و سەروەریی و یەکێتیی عێراق زامن بکات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان