سەرۆک کۆمار چاوی دەکەوێت بە سەرۆکی یۆنامیی و هەدو باڵیۆزی ئەمریکا و بریتانیا

2017/12/05
16 بینراو


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٧/١٢/٥ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد چاویکەوت بە بەڕێز یان کۆبیچ سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەردو باڵیۆزانی ئەمریکا و بریتانیا لە عێراق بەڕێزان دوگڵاس سیلیمان و جۆناسان پووڵ ویکلس.
دیدارەکە گفتوگۆ کردنی گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و رێوشوێنەکانی زیاتر کردنی کۆمەکی نێودەوڵەتیی و جێبەجێکردنی پلانەکانی گەڕاندنەوەی ئاوارە بوەکان و ئاوەدانکردنەوەی عێراقی گرتبوە خۆ سەرباری چالاککردنی هاریکاریی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتیی بۆ درێژەدان بە جەنگی دژە تێرۆر. 
لە دیدارەکەدا سەرۆک مەعسوم پێویستیی بەردەوامبونی پشتیوانیکردنی پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتوەکانی لە روی تەکنیکیی و لۆجیستیکی دوپاتکردەوە و ئاماژەیشیکرد بۆ گرنگیی بەڕێوەچونی هەڵبژارنەکانی داهاتو لەوادەی دەستورییاندا، ئەوەیشی خستە رو کە دەبێت کاری جدیی بکرێت بۆ قوڵکردنەوەی پەیڕەوکردنی دیموکراسیی وەک زەمانەتێک بۆ پێشخستنی عێراق لە هەمو روەیەکەوە، بەڕێزیان رایگەیاند کە دیالۆگی دیموکراسیی و لێکتێگەیشتنی واقیعیی زامنی هەمو کێشە ناوخۆییەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەنیی باڵای هەمو عێراقییەکانە.
بەڕێزان باڵیوزەکان و یان کۆبیچ لەگەڵ دەستخۆشیی بۆ سەرکەوتنی قارەمانانەی گەلی عێراق بەسەر تێرۆردا، نیازی کۆمەڵی نێوەوڵەتیشیان بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە هەمو روەیەکەوە و پەرۆشیی بۆ ئۆقرەیی یەکێتیی و سەروەرییەکەی دوپاتکردەوە، ستایشی بەغداد و هەولێریشیان کرد لەپای ئامادەبونیان بۆ دیالۆگ بەم نزیکانە لە پێناوی چارەسەرکردنی هەمو کێشە هەڵپەسێراوەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان