سەرۆک مەعسوم چاوی دەکەوێت بە سەید عەمار حەکیم

2017/12/06
16 بینراو

ئێواری ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/١٢/٦ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد سەردانی بەڕێز عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی کرد و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و ناوچەکەی لەگەڵدا تاوتوێکرد و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی بەستنی یەکەمین کۆنگرەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتییەکەی.
لە دیدارەکە دوپاتکرایەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە پتەوکردنی متمانەی نێوان هەولێر و بەغداد و لاپەڕەکانی ناکۆکیی دابخرێن، لە نزیکترین کاتیشدا دەست بکرێت بە دیالۆگی برایانەو بنیاتنەر کە ببێتە زامنی رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەردولایان و ماف و بەرژەوەندییەکانی هەمو هاوڵاتیان دەستەبەر بکات لەسەر بناغەی پرەنسیبەکانی دەستورو بڕیاەکانی دادگای فدراڵییدا.
لەدیدارەکەدا ئاماژەکرا بۆ گرنگیی قوڵکردنەوەی هاریکاریی و لێکتێگەیشتنی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بۆ چارەسەرکردنی هەمو ئەو کێشانەی کە پەیوەستن بە پارێزگاکەوە لە روی کارگێڕیی و ئەمنیی و ئابوریی، ئەوەش دوپاتکرایەوە کە عێراقییەکان لە توانایاندایە لەم روەوە سەرکەوتوبن چونکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان جگە لە دیالۆگ هیچی تر لەبەردەمدا نییە. تەوەرەیەکی تر کە لەدیدارەکەدا دوپاتکرایەوە گرنگیی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لەوادەی دیاریکراودا و، هەوڵەکان زیاتر چڕبکرێنەوە بۆ زامنکردنی گەڕاندنەوەی ئاوارە بوەکان و هاندان بۆ زیاتر بەدەستهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتیی لەئاست پلانەکانی گەڕاندنەوەی ئاوارەبوەکان و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان، هاوکات ستیاشی ئیرادەی هەمو پێکهاتەکانی عێراق کرا بۆ پەرۆشییان لە پاراستن و گەشەپێدانی دەستکەوتەکان و سەرکەوتویی ئەزمونی دیموکراسیی لە وڵاتدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان