سەرۆک کۆمار بەرەسمی ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسراییل لە لایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

2017/12/06
30 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای رەتکردەوە بۆ بەرەسمیی ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسراییل و گواستنەوەی بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری تەل ئەبیبەوە بۆ شاری قودس، هۆشدارییدا لە دەرەنجامی مەترسیداری جەنگ و ململانێی چەکداریی و پەرەسەندنی تێرۆر کە ناوچەکە و جیهان بەخۆیەوە دەبینێت.
بەڕێزیان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/١٢/٦، لە بەیاننامەیەکدا رەتکردنەوەی توندی عێراقی دوپاتکردەوە بۆ ئەم بڕیارە ستەمکارو بێ بیانوەی ئیدارەی ئەمریکا کە گورزێکی توند ئەوەشێنێت لە پرۆسەی ئاشتیی لە ناوچەکەدا، رونیشیکردۆتەوە ئەم بڕیارە پێشێلکردنێکی ئاشکرای قانونی نێودەوڵەتیی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانە لەو روەوە سەرباری ئەوەی پێشێلکردنی مافە رەواکانی گەلی فەڵەستینی برایە.
سەرۆک کۆمار دوپاتکردنەوەی عێراقی نوێ کردۆتەوە بەوەی تاکە چارەسەری رەواو سەرتاسەریی مەسەلەی فەڵەستین هەر بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی سەربەخۆ دێتەدی و شادبونی بە مافەکانی دەبێت لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ هێڵەکانی چواری حوزەیرانی 1967 کە پاتەختەکەی قودسی پیرۆز بێت، داواشی لە هەمو برایانی فەڵەستین کردوە یەکێتیی ریزی نیشتمانییان و ریزەکانی فەڵەستین بەهێز بکەن بەو پێیەی کە کۆڵەکەی داکۆکیکردنە لە مافە رەواکانیان.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان