سەرۆک کۆمار چاوی دەکەوێت بە دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر

2017/12/07
16 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٧/١٢/٧، لە بەغداد سەردانی دەستەی سیاسیی رەوتی سەدری کرد و دکتۆر زیائ ئەلئەسەدیی بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە لێپرسراوانی رەوتەکە لە پێشوازییدا بون، لە دیدارەکەدا گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکانی لەگەڵدا باسکردن لەبەر رۆشنایی پەیوەندییەکانی ئێستایدا بۆ بەهێز کردنی یەکڕیزیی نیشتمانیی لە نێوان عێراقییەکان و تێپەڕاندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان بە تایبەتیی ئەوەی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێزیان لەگەڵ ستایشکردنی هەڵوێستەکانی مەرجەعیەتی ئاینیی باڵا سەبارەت بە قەیرانی نێوان هەولێر و بەغداد و بانگهێشتە بەردەوامەکانی بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بەو جۆرەی پاراستنی یەکێتیی عێراق و مافەکان و بەرژەوەندیی هەمو عێراقییەکان بێ جیاوازیی نەتەوەیی و ئاینیی زامن دەکات، پێویستیی زیاتر کردنی هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی خاڵە هاوبەشەکانی نیشتمانیی و کاری جدیی دوپاتکردەوە لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکان لە هەمو بوارەکاندا، لەسەر بنەمای دەستور و پێویستیی کارکردن بۆ پەلە کردن لە گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی ئاوارەبوەکان و دەستکردن بە سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە چنگی تاقمە تێرۆریستەکان، ئاماژەیشیکرد بۆ قوڵکردنەوەی یەکڕیزیی نیشتمانیی و پتەوکردنی ئەزمونی دیموکراسیی و دەستکەوتەکانی بۆ هەمو هاوڵاتیان.
لە دیدارەکەدا پێویستیی بەهێز کردنی ورە و متمانەی عێراقییەکان بە تواناکانیان دوپاتکرایەوە بۆ تێپەڕاندن و داخستنی لاپەڕەکانی ناکۆکییە ناوخۆییەکان بەهەر رێگەیەک بێت و دەستپێکردنی دیالۆگ بە زوترین کات بەو جۆرەی لێک تێگەیشتن و رێککەوتنی لایەنەکان زامن بکات بە ئامانجی گەشە پێدانی دەوڵەتی عێراق و پێشکەوتنی وڵات و بنیاتنانی ئایندەیەکی هاوبەش بۆ هەمو رۆڵەکانی گەلی عێراق.
دیدارەکە گرنگیی قوڵکردنەوەی هاریکاریی و لێکتێگەیشتنی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوکی تیادا دوپاتکرایەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەمو ئەوکێشانەی کە پەیوەستن بە پارێزگاکە لەسەر ئاستەکانی کارگێڕیی و ئەمنیی و ئابوریی، گرنگیی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانییش دوپاتکرایەوە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.
سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر لای خۆیەوە پەرۆشیی سەید موقتەدا سەدر سەرکردەی رەوتی سەدری دەربڕی بۆ دەستەبەر بونی مافەکانی هەمو عێراقییەکان و تێپەڕاندنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر بناغەی پرەنسیبەکانی دەستور بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی، پشتیوانیی بۆ دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک مەعسوم دوپاتکردەوە کە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەرێی هاندانیانە بۆ دیالۆگ لە پێناوی قوڵکردنەوەی یەکڕیزیی نیشتمانی و گرتنە بەری سیاسەتێکی حەکیمانە بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچونەکان و سازکردنی کەشوهەوای متمانە و کاری هاوبەش کە ببێتە مایەی دانانی چارەسەری سەرتاسەریی و واقیعیی بۆ هەمو ئەو مەسەلانەی کە جێی ناکۆکیین.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان