‎سەرۆک کۆمار ‎قانونی "دوەمین هەموارکردنی قانونی بانکی ناوەندیی عێراق" پەسەند دەکات

2017/12/21
32 بینراو


‎نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار راگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/١٢/٢٠ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم قانونی "هەموارکردنی دوەمی قانونی بانکی ناوەندیی عێراق"ی پەسەند کرد.
‎نوسینگەکە رونیکردۆتەوە ئەو قانونە کە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە بە پشت بەستن بە حوکمەکانی بەندی (یەکەم)ی مادەی (61) و بەندی (سێیەم)ی مادەی (73)ی دەستور، بە مەبەستی زیاترکردنی سەرمایەی بانکی ناوەندیی عێراق داڕێژراوە تاشانبەشانی گەشەکردنی ئابوریی جیهانی بڕوات و دەسەڵاتی بانکەکە فەراهەم بکات و ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانک لە دەرەوەی بانکەکە زیاتر بکات، هاوکات کۆمیتەی وردبینیی پێک بهێنێت و قازانج بخاتە سەر ئەو قەرزانەی کە بانکەکە دەیان دات بە بانکە بازرگانییەکان و پارەکانی بپارێزێت لە هەر بڕیارێکی دادگایی بۆ دەست بەسەراگرتنیان، نوسینگەی راگەیاندن ئاماژەیکردوە کە قانونەکە رەوانەی رۆژنامەی رەسمیی کراوە بۆ بڵاوکردنەوەی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان