‎سەرۆک کۆمار "قانونی پەسەندکردنی رێککەوتننامەی هاندان و پاراستنی ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان لە نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران" پەسەند دەکات

2017/12/21
36 بینراو


‎نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار راگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٧/١٢/٢٠ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم ‎"قانونی پەسەندکردنی رێککەوتننامەی هاندان و پاراستنی ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنان لە نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران" پەسەندکرد.
‎نوسینگەکە رونیکردۆتەوە ئەو قانونە کە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە بە پشت بەستن بە حوکمەکانی بەندی (یەکەم) ی مادەی (61) و بەندی (سێیەم) ی مادەی (73) ی دەستور، بەو مەبەستە دارێژراوە کە سود وەربگیرێت لە سەرچاوەکانی ئابوریی لە بوارەکانی وەبەرهێناندا لەلایەن هەردولای گرێبەستەکە، بە مەبەستی هێنانەکایەی هەلومەرجی گونجاوە بۆ وەبەرهێنەرانی هاوڵاتیان لەسەر خاکی یەکتری، بۆ پەسەندکردنی رێککەوتننامەی هاندان و پاراستنی ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنانیشە لە نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەیشیکردوە کە قانونەکە رەوانەی رۆژنامەی رەسمیی کراوە بۆ بڵاوکردنەوەی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان