سەرۆک مەعسوم سەرەخۆشیی لە سەرۆکی ئەفغانستان دەکات بۆ قوربانیانی تەقینەوە تێرۆریستییەکەی کابول

2017/12/29
13 بینراو


ئەمڕۆ هەینی ٢٠١٧/١٢/٢٩ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بروسکەیەکی ماتەمینیی ئاڕاستەی محەمەد ئەشرەف غەنیی سەرۆکی ئەفغانستان کرد بۆ قوربانیانی پەلامارە تێرۆریستییەکەی دوێنێ کە کرایە سەر بینای مەڵبەندێکی روناکبیریی کۆمەڵایەتیی و ئاژانسێکی هەواڵ لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و دەیان قوربانیی برینداری لێکەوتەوە، هاوکاریی گەلی عێراقیشی لەگەڵ گەلی ئەفغانیی دۆستدا دوپاتکردۆتەوە دژی تاقمە تێرۆریستە تاوانبارەکان. ئەمەش دەقی بروسکەکەیە‪:‬

"فەخامەتی سەرۆک محەمەد ئەشرەف غەنیی بەڕێز 
سەرۆک کۆماری ئەفغانستانی ئیسلامیی،
بەناوی خۆم و گەلی کۆماری عێراقەوە، پرسە و ماتەمینیی قوڵ دەردەبڕم لەئاست قوربانیانی بێدیفاعی پەلامارە تێرۆریستییەکەی کە کرایە سەر مەڵبەندێکی روناکبیریی و کۆمەڵایەتیی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و لەئەنجامدا قوربانیی و برینداری مەدەنیی بێ دیفاعی لێکەوتەوە. لە کاتێکدا پشتیوانیی و هاوکاریی گەلی عێراق لەگەڵ گەلی ئەفغانیی دۆستدا دوپاتدەکەینەوە دژی تاقمە تێرۆریستە تاوانبارەکان، بە توندییش ئەم تاوانە قێزەونە ئیدانە دەکەین کە پێچەوانەی هەمو قانونە ئاینییەکان و نەریتە مرۆڤایەتییەکانە، لە پەروەردگارمان داوایە قوربانییەکان بخاتە بەر بەزەیی فراوانی خۆی، هەرچی زوتریشە شیفای بریندار و بەرکەوتوەکان بدات. 

فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆماری عێراق‪”‬
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان