هاوسەری سەرۆک کۆمار بە بۆنەی ساڵی نوێ وە پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق و جیهان دەکات

2017/12/30
14 بینراو


خاتو روناک مستەفا هاوسەری سەرۆک کۆمار بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی میلادییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ژنانی عێراق و جیهان بە گشتیی کرد، تیایدا ستایشی رۆڵی ژنانی عێراقی کرد لە هێنانە ئارای سەرکەوتنی تەواو بەسەر تێرۆر و بەشداریی کردنی تایبەتی لە پرۆسەی پەرەپێدان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، ئابوریی و روناکبیرییدا، ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە..‬
پێخۆشحاڵم لەگەڵ دەرکەوتنی ساڵی نوێدا جوانترین پیرۆزبایی لە ژنانی عێراق و جیهان بە گشتیی بکەم و داوا دەکەم ساڵی نوێ بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان پڕ بێت لە خۆشیی و شادیی و ئاشتیی.
بەختەوەرم ئەم بۆنەیە بکەمە دەرفەتێک بۆ ستایشکردنی رۆڵی قارەمانانە و قوربانیدانی مەزنی ژنانی عێراق لە پێناوی بەدیهێنانی سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر تێرۆر و دەربڕینی خۆشحاڵیی و شانازیی قوڵ بۆ بەشداریی تایبەت و داهێنەرانەیان کە دەینوێنن لە پرۆسەی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتیی، سیاسیی، ئابوریی و روناکبیرییدا لە وڵاتی ئازیزماندا و سەرکەوتنیان لە سەلماندنی تواناکانی ژنان بۆ سەرکردایەتیکردن لە هەمو بوارەکاندا.
هیوادارین ساڵی نوێمان ساڵی بنیاتنان و ئۆقرەیی و گەشەسەندن و زیاتر بونی سەربەرزیی بێت بۆ ژنانی عێراق و جیهان و خانەوادە راگوێزراوەکان بە ئارامیی و ئاشتیی و سەربڵندیی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و شوێنەکانی نیشتەجێبونیان.
هەموساڵێک ژنانی عێراق و هەمو عێراقییەکان و مرۆڤایەتیی لە خۆشیی و ئاشتیدا بن.
بە خوداتان دەسپێرم.''
FirstLady

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان