سەرۆک مەعسوم پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکا

2018/01/02
17 بینراو

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٨/١/٢ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی کرد لەبەڕێز دوگلاس بریمان باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عیراق.
لەو دیدارەدا بەڕێز سەرۆک کۆمارو باڵیۆزی ئەمریکا پیرۆزباییان لەیەکتر کرد بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی میلایدییەوەو داوای زیاتر بەرەو پێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆستیان کرد.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا گفتوگۆی بەرفراوان کرا سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەعیراق و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی پەلەکردن لە دیالۆگی جدی لەپێناوی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان