سەرۆک کۆمار گرنگیی بەئاکام گەیاندنی قانونە دەستورییە دواخراوەکان و پەلەنەکردن لە بڕیاردان لەسەر قانونی باری کەسێتیی دوپات دەکاتەوە

2018/01/02
20 بینراو


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٨/١/٢ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە دکتۆر قاسم ئەلعەبودیی جێگری سەرۆکی کۆمیتەی قانونیی لە ئەنجومەنی نوێنەران.
سەرەتا بەڕێز سەرۆک کۆمار بەوردیی گوێی لەو راپۆرتە گرت کە بەڕێز ئەلعەبودیی پێشکەشیکرد سەبارەت بە ستراتیژیی قانونگوزاریی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی دوەمی ساڵی چوارەمیدا لەوانە قانونەکانی هەڵبژاردن و پرۆژەی قانونی دادگای باڵای فیدراڵیی و ئەنجومەنی فیدراڵیی و قانونی باری کەسێتیی.
لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار دوپاتیکردەوە پێویستە پەسەندکردنی ئەو قانونانە بخرێنە ریزی پێشەوە لە چوارچێوەی ئەو ماوە زەمەنییەدا کە دەستور پێویستی کردوە لە ماوەیەکی زەمەنیدا دابڕێژرێن لەوانە قانونی ئەنجومەنی فیدراڵیی کە دەبوایە لە خولی یەکەمدا قانونەکەی دەربچوایەو لە خولی دوەمدا پێکبهێنرایە هەروا قانونی دادگای باڵای فیدراڵیی کە لە داواکاریی و پێویستییەکانی دەستورە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا.
بەڕێزیان داوایکرد پەلە نەکرێت لە قانونگوزاریی هەموار کردنی قانونی باری کەسێتیی و ئەم پێشنیازەش بخرێتە بەردەم لایەنە پەیوەندیدار و پسپۆڕەکان بۆ توێژینەوە و تاوتوێکردنی.
هاوکات ئاماژەیکرد بۆ پابەندبون بە وادە دەستورییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتو، پێویستیشە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بخرێتە کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان