سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم

2018/01/03
20 بینراو

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٨/١/٣ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی وەتەنیی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکارییە جیا جیا سیاسییەکانی وڵات و ئامادەکاریی پێویست بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، پێویستیی بەشداریکردنی هەموان لە دابینکردنی باشترین کەشوهەوای لێکتێگەیشتنی بنیاتنەر لە نێوان لایەنە نیشتمانییەکان بەو جۆرەی کە یارمەتیی گەشەپێدانی کاروانی دیموکراسیی دەدات.
سەماحەتی سەید حەکیم پشتیوانیی ئەو هەوڵانەی کرد کە لە پێناوی دیالۆگ و کاری هاوبەشدا دەخرێنە گەڕ لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەما نەگۆڕەکان و بەو جۆرەی یەکێتیی و برایەتیی گەلی عێراق بە هەمو پێکهاتەکانییەوە بەهێز دەکات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان