سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە پارێزگاری سەلاحەدین

2018/01/04
16 بینراو


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٨/١/٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەحمەد عەبدوڵا ئەلجبوریی پارێزگاری سەلاحەدین، لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی لە پارێزگاکە و رێوشوێنەکانی تۆکمەکردنی ئۆقرەیی تیایدا باسکرا.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بەباری ئەمنیی و خزمەتگوزاریی و کارگێڕیی لە پارێزگای سەلاحەدین و ئەو کۆسپانەی کە دێنە بەردەم کاروبارەکانی پارێزگاکە، سەرۆک مەعسوم پێویستیی بایەخدانی جدیی دوپاتکردەوە بە چارەسەرکردنی کەم و کورتیی و کێشەکان کە پارێزگاکە بەدەستییەوە دەناڵێنێت و بەوجۆرەی گەڕانەوەی ئاوارە بوەکان زامن دەکات.
لای خۆیەوە پارێزگاری سەلاحەدین بە چڕیی روناکی خستە سەر باری گشتیی پارێزگاکە لە هەمو ئاستەکاندا لەگەڵ ئەو هەوڵانەی کە لە ئارادان لە پێناوی توندوتۆڵکردنی ئۆقرەیی ئەمنیی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان