سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە وەفدێکی حزبیی کوردیی

2018/01/04
24 بینراو


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٨/١/٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی کوردیی کە پێکهاتبو لە نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکان لە وڵات بە تایبەتیی کێشەی ئێستای نێوان حکومەتی فیدراڵیی و هەرێمی کوردستان و پێویستیی دۆزینەوەی رێگەچارەی سەرکەوتو بۆ کێشەکان لە پێناوی هەنگاونان بۆ قۆناغی ئۆقرەیی و هێمنیی.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد کە دیالۆگی راشکاوانەی پشت بەستو بە دەستور کرۆک و ناوەڕۆکی چارەسەری کێشەکەیەو هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی تری نییە، دەستخۆشی لە دەستپێشخەریی هاتنی وەفدی میوان بۆ بەغداد و دیداری لەگەڵ لێپرسراواندا، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەمو دەستپێشخەریی و بەشدارییەک کرد بە مەبەستی رەواندنەوەی گرژییەکانی ئێستا.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە رونیان کردوە ئامانجی سەردانەکەیان دیدارە لەگەڵ بەڕێزیان و لێپرسراوانی تر لە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکەو رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی، لەو روەشەوە هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆک کۆماریان بەرز نرخاند لە لێک نزیکخستنەوەی تێڕوانینی هەردولایەن.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان