سەرۆک کۆمار پئشوازیی دەکات لە بافڵ جەلال تاڵەبانی

2018/01/05
16 بینراو


ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٢٠١٨/١/٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی.
لە دیدارەکەدا پەرۆشیی بۆ گرنگیی کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندیی و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان حکومەتی فیدرالیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەرو، تەئکیدیش کرایەوە ئەوە باشترین شێوازە کە دەبێت بگیرێتە بەر بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە هەڵپەسێراوەکان لەسەر بنەماکانی دەستور.
گفتوگۆشکرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی و ئابوریی لە وڵات و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی بۆ بەگژاچونەوەی مەترسیی تێرۆر و پەرەپێدانی هەوڵی نیشتمانیی هاوبەش بۆ دابینکردنی ئارامیی و ئۆقرەیی هاوڵاتییان لە دوای سەرکەوتنەکان و تێکشکاندنی تێرۆری داعشیی.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان