سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە وەفدێکی کەسایەتییەکانی دوز خورماتو

2018/01/06
15 بینراو


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٨/١/٦ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە وەفدێکی کەسایەتیی و دەم راستانی شاری دوز خورماتو.
بەڕێزیان لە نزیکەوە گوێی لە وتەو داواکاریی ئەندامانی وەفدەکەو بیروڕاکانیان گرت سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنیی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتیی لە شارەکە.
بەڕێز سەرۆک کۆمار لە وتەیەکدا گرنگیی زۆری شارەکەی بۆ وەفدەکە دوپاتکردەوە کە روبەڕوی دەست درێژیی تێرۆریستیی زۆر بوەتەوە و ئازایانە روبەرویان بوەتەوە، ئاماژەیشیکرد بۆ پێویستیی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان و برایەتیی هاوڵاتییان و کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارە بوەکان بۆ شارەکە.
ئامادەبوان رۆڵ و پەرۆشیی بەڕێز سەرۆک کۆماریان بەرز نرخاند بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکان و تەئکید کردنەوەی بەڕێزیان لەسەر ئاسایش و یەکێتیی و ئۆقرەیی هەمو عێراقییەکان بە جیاوازیی پێکهاتەکانیانەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان