سەرۆک مەعسوم پیرۆزبایی لە هێزەکانی پۆلیس دەکات بەبۆنەی جەژنی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقەوە

2018/01/08
11 بینراو


رۆژی دوشەممە ٢٠١٨/١/٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم بە بۆنەی یادی ساڵانەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقەوە پیرۆزبایی لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی کرد و ستایشی بەشداریکردنی دیاری پۆلیسی فیدراڵیی کرد لە هێنانە ئارا و خوڵقاندنی سەرکەوتنی یەکجارەکیی بەسەر تاقمی داعشی تێرۆریستدا، هاوکات پێویستیی بە توانا بونی ئەو هێێزانەی دوپاتکردەوە لە بەئاکام گەیاندنی ئەرکەکانیان لە چەسپاندنی ئارامیی و ئۆقرەیی و قەڵاچۆکردنی تاوان و خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا، ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیە:

"بە ناوی پەروەردگاتی بەخشندە و میهرەبانەوە 
بە بۆنەی هاتنەوەی یادی ساڵانەی نەوەد و شەشەمینی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقەوە، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش دەکەین بە هەمو هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بە هەمو پلە و پسپۆڕیی و بەش و لێپرسراویەتییانەوە لەهەر جێگەیەکی خاکی نیشتمان بن، بە شانازیی و پێزانینەوە شەونخونیی و قوربانیدانەکانیان بەرز رادەگرین لە پێناوی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ لە هەمو بوارەکانی چوار چێوەی ئەرکە پیشەییەکانیاندا سەرباری ئەو خزمەتەی کە رۆژانە پێشکەش بە هاوڵاتییانی دەکەن و مامەڵەکانیان رایی دەکەن.
لە کاتێکدا ئەم بۆنە پیرۆزە دەکەمە دەرفەتێک بۆ ئەوەی ستایشی بەشدارییکردنی پۆلیسی فیدراڵیی بکەم لە تۆمار کردنی سەرکەوتنی یەکجارەکیی بەسەر تاقمی داعشی تێرۆریستدا شانبەشانی بەشەکانی تری هێزە چەکدارەکانمان و تەواوی هاوڵاتییان، دوپاتی دەکەینەوە کە پێویستە هەمو یارمەتی و پشتیوانییەک بۆ ئەم هێزە دەستەبەر بکرێت تا بە ئاکام گەیاندنی ئەرک و لێپرسراویەتییە زۆروزەوەندەکانی سەرشانی زامن ببێت لە پێناوی چەسپاندنی ئاسایشی ناوخۆ و سەرکەوتنی لە خزمەتکردنی هاوڵاتییان و قەڵاچۆکردنی تاوان، لەپاڵ ئەوەشدا پێویستە خاوەنی تازەترین تەکنەلۆژیا بێت و لە مەشق و ئامادەسازیی پیشەیی بەردەوامدا بێت بە ئامانجی زامنکردنی بەرزکردنەوەی کارکردن و لێپرسراویەتییەکانی بۆ ئاستێکی گەشەکردو، جێبەجێکردنی پرەنسیبەکانی دەستور و قانونەکان و رەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ئازادییەکان و شکۆیی هاوڵاتییان و رێگرتن لە هەر زیادڕەوییەک لەسەریان، دەستەبەر بکات.
سۆز و بەزەیی پەروەردگار بۆ گیانی شەهیدە قارەمانەکانی پۆلیس و، چاک بونەوەی هەرچی زوتریش بۆ بریندارەکانیان.
هەمو ساڵێک پۆلیس و خانەوادەکانیان لە خۆشیی و ئاشتییدا بن.

فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆمار''
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان