سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان

2018/01/10
20 بینراو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٨/١/١٠ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز یان کۆبیچ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق.
لە دیدارەکەدا رۆڵی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یارمەتیی و هاریکاریکردن لە قۆناغی داهاتودا تاوتوێکرا بە تایبەتیی لە گەڕانەوەی ئاوارەبوەکان و هەڵبژاردنەکاندا، بیروڕاش ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پەیوەندیی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوانیان، لەو بارەیەوە بەڕێز کۆبیچ رۆڵی گرنگی بەڕێز سەرۆک کۆماری بەرز نرخاند لە هەوڵ و کارکردنی بۆ زامنکردنی دیالۆگێکی بنیاتنەر کە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. 
سەرۆک کۆمار پێویستیی رەچاوکردنی وادە دەستورییەکانی دووپاتکردەوە بۆ هەڵبژاردنەکان و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ئۆقرەیی و خزمەتگوزاریی بۆ تەواوی ناوچە تازە رزگار کراوەکان و دابینکردنی کەش و هەوای لەبار بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.
کۆبیچ لای خۆیەوە پشتیوانیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ عێراق دوپاتکردەوە لەرێی پێشکەشکردنی یارمەتیدانی پێویستی عێراقییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کۆسپانەی دێنە بەردەم بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیاندا، هاوکات یارمەتییدانی لایەنە سیاسییەکان بۆ دەستپێکردنی دیالۆگێکی تۆکمە کە کۆتایی بهێنێت بە هەمو کێشە هەڵپەسێراوەکان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان