سەرۆک کۆمار پێشوازیكرد لە ژمارەیەك ئەدیب و رۆشنبیران

2021/01/12

سەرۆك بەرھەم رۆڵی ئەدیب و رۆشنبیرانی بە گرنگ زانی لە چارەسەرکردنی كێشەکانی وڵات و هاووڵاتیان.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیکرد لە شاندێک کە پێکھاتبوون لە ژمارەیەك ئەدیب و رۆشنبیران.

لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەپێویستی خستنەگەری ھەوڵەکان لە پێناو پێشكەشكردنی پشتیوانی و گرنگیدان بە ئەدیب و رۆشنبیران و هونەرمەندان، وەک پشتیوانییەک لە بەرھەمھێنانی کارە ھونەری و ئەدەبی و فكرییەكان و ئەنجامدانی فیستڤاڵ و دیدگا رۆشنبیرییەكان.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بەو رۆڵە گەورەییەی كە دەكەوێتە ئەستۆی ئەدیب و رۆشنبیران لە چارەسەرکردنی كێشەکانی وڵات و هاووڵاتیان لە رێگەی بەرهەمە رۆشنبیرییەکان، ھاوکات رۆڵی رۆشنبیرانی بە گرنگ زانی بۆ گێڕانەوەی پێگەی وڵات لە ناوەندی شارستانی و رۆشنبیرییەکان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك بەرھەم گوێی گرت بۆ گفتوگۆی ئەندامانی شاندەکە لەبارەی ئەو ئاستەنگانەی كە رووبەڕووی كاری ئەدیب و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان دەبێتەوە لە عێراق، ھەروەھا پشتیوانی سەرۆك كۆماریان بەرزنرخاند لە پاڵپشتیكردنی ناوەندە رۆشنبیرییەکان.

Presedent

هەڵبژاردە