سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ژمارەیەک نوێنەری سەحوەی عێراق

2021/01/13

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١/١٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێک کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک فەرماندەی هێزەکانی سەحوەی عێراق و سەبارەت بە پێشھاتە ئەمنییەکانی وڵات گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پارێزگاریکردن لە سەرکەوتن بەسەر تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوکانی تیرۆر کە مەرامیانە ئاسایش و ئارامی چەند ناوچەیەک بشوێنن.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم بە بایەخەوە باسی لە رۆڵی کاریگەری هێزەکانی سەحوەی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکان لە بەرقەرارکردنی سەقامگیر و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ.

لە دیدارەکەدا باس لە کێشە و ئاستەنگەکان کرا کە رووبەڕووی هێزەکانی سەحوە دەبێتەوە، دووپاتیشکرایەوە لە پێویستی پشتیوانی ھێزەکانی سەحوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەھیدان و برینداران.

Presedent

هەڵبژاردە