سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

2021/02/17

سەرۆک بەرھەم: جەختدەکاتەوە لەگرنگی بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەری یاسا و ریشەکێشکردنی تیرۆر.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٢/١٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ستیڤین هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و سەبارەت بە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا.

لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و بەریتانیا، بەجۆرێک خزمەت بە ئاشتی و ئارامی ناوچەکە بکات.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، حکومەتی عێراق هەنگاو دەنێت بە ئاڕاستەی بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەری یاسا بە ھاوکاری هەوڵە نیشتمانییەکان لەلایەن ھێزە جیاوازەکان، بۆ پشتیوانی لە سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتیان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر و راوەدونانی ئەو گروپانەی لە دەرەوەی یاسان و پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان و نێردە دیبلۆماسییەکان بەپێی رێککەوتننامە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان.

Presedent

هەڵبژاردە