په‌یامی پرسە و هاوخه‌می سه‌رۆک کۆماری عێراق به بۆنه‌ی کۆچی دوایی د. ئارام باڵەتەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٢/١٧ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو د. ئارام باڵەتەیی، پەرلەمانتار و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان/ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو د. ئارام باڵەتەیی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پەرلەمانتار و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (د. ئارام باڵەتەیی) مان بیست.
به‌م بۆنه خەمبارەوە، پرسه و هاوخه‌می خۆم بۆ سەرجەم خانەوادە و کەسوکار و بنه‌ماڵه بەڕێزەکەتان رادەگەیەنم، داوا له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌که‌م به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ک بدات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆماری عێراق
Presedent