سەرۆک کۆماری عێراق پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆک کۆماری عێراق د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/٢/٢٥ پرسەنامەیەکی ھاوخەمی ئاڕاستەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەید قادر مستەفا عەزیز کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
برای بەڕێزم مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بەڕێزان / بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەید قادر مستەفا عەزیز
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ناسراوی کۆمەڵایەتی خوالێخۆشبوو (سەید قادر مستەفا عەزیز) مان بیست.
به‌م بۆنه خه‌مباره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی کاک مستەفا سەید قادر و خانه‌واده و كه‌سوكار و بنەماڵەکەتان ده‌كه‌م و داوا له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌که‌م به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ک بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
Presedent