سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢١/٢/٢٦ لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی.
لەمیانی دیدارەکەدا باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی وڵات کرا و جەختکرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و پێکەوەژیانی ھاووڵاتیان و ریشەکێشکردنی تیرۆر.
ھاوکات بەگرنگییەوە باس لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو کرا و دووپاتکرایەوە لە پێویستی پشتیوانی لە رێکارەکان بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەکان و گرنگی ئەنجامدانی دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و گەڕانەوەی متمانە و بەشداری بەرفراوان و ھێنانەدی خواستی خەڵک لە ھەڵبژاردنەکان وەک مافێکی دەستووری.
Presedent