پاپا فرانسیس له‌ ئاسمانه‌وه‌ نامەیەک ئاڕاستەی سه‌رۆک به‌رهه‌م و گەلی عێراق دەکات

2021/03/08

(دووباره‌ سوپاسی زۆری فه‌خامه‌تتان ده‌که‌م)

پاپا فرانسیس لەکاتی جێهێشتنی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢١/٣/٨ لە رێگەی کاپتنی فڕۆکەکەیه‌وه‌ پەیوەندیکرد بە سەنتەری چاودێری ئاسمانی لە فرۆکه‌خانه‌ی بەغدا و پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار و گەلی عێراق کرد.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

"بۆ فەخامەتی سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و بەغدای پایتەخت.
لەکاتی جێهێشتنی عێراق و دوای تەواوکردنی سه‌ردانه‌که‌م، دەمەوێت جارێکی دیکە سوپاسی زۆری فەخامەتان و گەلی عێراقی ئازیز بکەم لە پای ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییە بێ وێنەیه‌ی لێتانکردم لە کاتی مانەوەم لە وڵاتەکەتاندا، ستایش و نزا دەکەین بۆ ئەوەی ئاشتی و یەکڕیزی و خۆشگوزەرانی باڵبکێشێت بەسەر گەلەکەتاندا و خێر و بەرەکەتی پەروەردگاری مەزنیش بڕژێت بەسەرتاندا".

Presedent

هەڵبژاردە