سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە گرنگی بەھێزکردنی ئاسایش و ئارامی و زامنکردنی سەلامەتی هاووڵاتیان

2021/03/08


سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٣/٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێک کە پێکهاتبوو لە جەمال زاری، سکرتێری گشتی پارتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی و سەلمان جەمیلی، وەزیری پێشووی پلاندانان و خالد مەفرەجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پارێزگای کەرکوک. 

لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی بەھێزکردنی ئاسایش و ئارامی و پێویستی پشتیوانی لە دیالۆگ لە بابەتە گرنگەکان بەئاڕاستەی ھێنانەدی بەرژەوەندی گشتی وڵات و زامنکردنی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان و پتەوکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی. 

هەر لەو دیدارەدا ئاماژەکرا بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و کارکردن لەسەر رەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو، بەجۆرێک زامنی پاکوبێگەردی و دادپەروەری و شەفافیەت بکات، لە قۆناغە جیاجیاکان و درێژەدان بە چاکسازی بنەڕەتی بونیادنەر و بەگژاچونەوەی گەندەڵی، بۆ گەیشتن بە حوکمڕانی دادپەروەر کە خزمەتکاری هاووڵاتیان بێت.

Presedent

هەڵبژاردە