سەرۆک بەرهەم یاسای مافی خانەنشینی پزیشک و کارمەندانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پەسەند دەکات کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دواییانکردووە
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یاسای مافی خانەنشینی کارمەندانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پەسەند کرد، کە پزیشك و کارد و کارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوە، کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دواییانکردووە.
لەمیانی واژووکردنی یاساکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە کە پەسەندکردنی یاساکە وەک پاداشتێک بۆ هەوڵ و قوربانییە گەورەکانی پزیشكی و کادر و کارمەندانی تەندروستی دێت کە ناویانە بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی لە کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و زامنکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ کەسوکاریان و پاراستنی بەدەستهێنانی مافی خانەنشینان.
پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دوای ئەوە هات کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردرا و گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار.
Presedent