سەرۆك بەرهەم پیرۆزبای لە حزبی شیوعی عێراقی دەكات بەبۆنەی یادی هەشتا و حەوت ساڵەی دامەزراندنی

2021/04/01


برای بەرێزم رائد فەهمی سكرتێری حزبی شیوعی عێراق

بەبۆنەی دامەزراندنی هەشتا و حەوت ساڵەی حزبە تێكۆشەرەكەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە بەرێزتان و سەرجەم كادیر و لایەنگرانتان دەكەم، خەبات و تێكۆشانی دوور و درێژتان شانبەشانی هێزە نیشتمانییە عێراقییەكانی دیکە لە بەرەنگاربوونەوەی دكتاتۆریەت و گۆڕەپانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ئازادی و دیموكراسی و داكۆكیكردن لە مافی گەل و نیشتمان بەرز دەنرخێنم.

ئەم دۆخەی لە ئێستادا عێراق پێدا تێپەڕ دەبێت، پێویستی بەو رۆڵە ئیجابییە هەیە كە حزبە تێكۆشەرەكەتان شانبەشانی حزبەكانی دیكەی سەر گۆرەپانی سیاسی پێی هەستاون، ئەمەش لە پێناو دەستەبەركردنی مافە رەواكانی گەلەكەمان و تێپەڕاندنی ئاستەنگ و بەربەستەكان و سەركەوتن بەسەر ئالێنگارییەكاندا، هەروەها كاركردن و تێكۆشان لە پێناو بونیاتنانی دەوڵەتێكی تواناداری خاوەن سەروەری تەواو كە بتوانێت مافی هەموو هاووڵاتییەكانی بپارێزێت و لەسەر رێڕەووی چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوام بێت و برەو بە پەرەپێدان و ئاشتی و سەقامگیری بدات لە سەرتاسەری نیشتمانەكەماندا. 

ئومێدەوارم ئەمساڵ و هەموو ساڵێكتان پڕ خۆشی و سەركەوتن و ئاشتی و ئارامی بێت.

بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆماری عێراق

Presedent

هەڵبژاردە