سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەکات

2021/04/07

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠٢١/٤/٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ لە دۆسییە بنەڕەتییەکان، لەسەر بنەمای ھێنانەدی بەرژوەندی گشتی و زامنکردنی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ھاووڵاتیان و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و پتەوکردنی دەسەڵات و سەروەری دەوڵەت.

هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و گرنگی رەخساندنی دۆخی گونجاو و لەبار و زامنکردنی پاکوبێگەردی و دادپەروەری لە تەواوی قۆناغەکانی ھەڵبژاردنەکان و درێژەدان بە چاکسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، لەپێناو گەیشتن بە حکومڕانییەکی تەندروست، کە خزمەتکاری خەڵک بێت.

Presedent

هەڵبژاردە