لەمیانی وەرگرتنی کارنامەی باڵیۆزی نوێی ئیمارات.. سەرۆک کۆمار: جەختیکردەوە لەگرنگی کاری هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و چەسپاندنی ئاشتی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە

2021/04/26

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی سالم عیسا زەعابی، باڵیۆزی نوێی ئیماراتی وەرگرت.

لە میانی مەراسیمەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پەیوەندییە دووقۆڵییەی نێوان هەردوو گەلی دۆست و گرنگی کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان و کاراکردنی رێککەوتنامە و لێکتێگەشتنەکان کە رێککەوتنی لەسەر کراوە، بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە سیاسیەتی کرانەوە کە عێراق کاری لەسەر دەکات ئامانج لێی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانییەتی لەگەڵ هەمووان لە پێناو بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژی و ناکۆکییەکان و گرنگی بەیەکگەیشتن لە رێگەی پشتبەستن بە دیالۆگ، بەئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە کێشەکان و هەنگاونان رووە و دەرفەتی پەرەپێدان و گەشەپێدان بۆ تەواوی گەلانی ناوچەکە.

لەلای خۆیەوە باڵیۆز نوێی ئیمارات سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد، ھەروەھا پشتیوانی سەرکردایەتی ئیماراتی بۆ عێراق و گەلی عێراق دووپاتکردەوە لە پێناو بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی و سەروەری و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییە هاوبەشەکان لە تەواوی بوارەکاندا.

Presedent

هەڵبژاردە