سەرۆک بەرهەم بروسکەیەکی ماتەمینی لە سەرۆکی تورکیا پێگەیشت بەھۆی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خه‌تیب

2021/04/26


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بروسکەیەکی ماتەمینی لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا  پێگەیشت بەھۆی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە شاری بەغدا کە بەوھۆیەوە دەیان ھاووڵاتی بوونە قوربانی. 

سەرۆکی تورکیا بەناوی خۆی و گەلی تورکیا ماتەمینی و خەمی قووڵی گەیاندە سەرۆک کۆمار و گەلی عێراق بۆ ئەو رووداوە ئازار بەخشە و داوای کرد پەروەردگاری میهرەبان قوربانیان بەر رەحمەتی خۆی بخات و شڤای بەپەلەی بریندارەکانیش بدات و گەلی عێراقیش لە هەر ناخۆشی و نەھامەتییەک بپارێزێت و خێر و ئاشتی ببارێنێت بەسەر گەلی عێراق دا.

Presedent

هەڵبژاردە