سەرۆک بەرهەم دوو بروسکەی ماتەمینی لە پادشا و شازادەی جێنشینی سعودیە پێگەیشت بەھۆی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب

2021/04/26


د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دوو بروسکەی ماتەمینی لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بەرگری سعودیە پێگەیشت بەھۆی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا.

لەو بروسکە ماتەمینیەدا پادشای سعودی رایگەیاند، بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە رووداو و کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-مان لە عێراق پێگەیشت، کە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس، بۆیە لێرەوە ماتەمینی و خەمباری خۆمان بۆ فەخامەتتان و خانەوادەی قوربانیان و گەلی عێراقی برا رادەگەیەنین و لە پەروەردگاری مەزن داواکارین قوربانیان بەر رەحمەت و لێبوردنی خۆی بخات و ئارامی و سەبووریش بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و شیفای بەپەلەی بریندارەکانیش بدات و بەرێزتان و گەلی عێراقیش لە ھەموو ناخۆشییەک بپارێزێت. 

ھاوکات لە بروسکەیەکدا محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاند، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی روودانی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-مان پیگەیشت کە بووە ھۆی ئەوەی قوربانی و برینداری لێکەوێتەوە، بەو بۆنە خەمبارەوە ماتەمینی قووڵی خۆمان بۆ فەخامەتتان و کەسوکاری قوربانیان رادەگەیەنم و داواکارم لە پەروەردگاری میھرەبان قوربانیان بەر رەحمەتی خۆی بخات و شیفای بەپەلەی تەواوی بریندارەکانیش بدات.

Presedent

هەڵبژاردە