سەرۆک بەرهەم ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت

2021/04/27

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت و داوای کرد هەوڵە پزیشکییەکان بەردەوام بێت بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، ھاوکات بە بایەخەوە رۆڵ و قوربانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەرزنرخاند، بۆ ئەو رۆڵە گرنگەی بینیویانە لە چەند مانگی رابردوودا بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتاکە و پاراستنی هاووڵاتیان، ھەروەھا ئاماژەشیکرد بەگرنگی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان و فەراهەمکردنی پێداویستییەکان.

ھەروەھا سەرۆک بەرھەم رایگەیاند، گەلەکەمان دەتوانن ئەم ئاستەنگەش تێپەرێنن، داواشیکرد ھەمووان پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لە پەتای کۆرۆنا، تاوەکو ھەمووان پارێزراو بن.

Presedent

هەڵبژاردە